ئەمڕۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە

سەرەڕای چەندینجار هۆشداریدان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا کە خۆی دوربخاتەوە لە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400، بەڵام وەک دەردەکەوێت تورکیا سورە لەسەر بەکارهێنانی سیستمە ڕوسییەکە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ 16 ی ئۆکتۆبەر ئاگادارییەکی لە پارێزگای سینۆپ بڵاوکردوەتەوە کە ئەمڕۆ و سبەی تاقیکردنەوەی موشەکی دەکرێت.

هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاگاداری نامەکەی داوەتە وڵاتانی دراوسێش کە نزیکی کەناراوەکانی پارێزگای سنۆپ نەکەون بەهۆی جموجوڵی سەربازی و تاقیکردنەوەی موشەکی.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تاقیکردنەوەکە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئێس 400 ە لەبەرامبەر فڕۆکەی بێگانە و موشەکی ئاڕاستەکراو بۆ سنورەکانی تورکیا.

تورکیا لە ساڵی 2017 وە گرێبەستێکی بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بۆ کڕینی سیستمە موشەکییە ڕوسییەکە واژوو کردووە، لە قۆناغی یەکەمدا ڕاداری ناو سیستمەکە تاقیکرایەوە و ئەمڕۆ و بەیانیش موشەکەکە هەڵدەدرێت و لەسەر ئامانجە دەرەکییەکان تاقیدەکرێتەوە.

کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400 ی ڕوسی و گوێنەدان بە هۆشدارییەکانی ئەمریکا، پێدەچێت فشارەکانی ئەمریکا زیاتر بکات لەسەر لیرەی تورکی و زیانگەیاندن بە ئابوری ئەو وڵاتە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا تورکیای لە بەرنامەی پەرەپێدانی فڕۆکەی ئێف 35دورخستوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

عێراق ئۆکسجین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا هاوردە دەکات

بابەتی دواتر

هەوڵدەدرێت دوو وانەی دیکە لە خوێندنی پەروەردەی عێراقدا زیاد بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.…
Total
0
Share