فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لەبارەی هێرشەکەی سەرماڵی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، نامەیەکی بۆ کازمی ناردووە و ڕایگەیاندووە،”ئەو هەوڵە لێدانە لە ئاسایش و ئارامی عێراق”.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە نامەکەیدا دەڵێت، “هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت كه هیچ زیانێكت پێنه‌گه‌یشتووه دڵمان زۆر ئاسووده بوو، و هیوادارین هێزه ئهمنییهكانتان به زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره ده‌ستگیربكه‌ن، و بدرێنه ده‌ستی دادگا “.
عەبدی ڕاشیگه‌یاندووە ” كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیری ده‌وڵه‌ت و گه‌لی عێراق له شه‌ڕی دژی تیرۆر ” هه‌روه‌ها به‌ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه دەکەین”.
فەرماندەی گشتی هەسەدە له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا، هیوای به‌رده‌وامی ئاسایش و ئارامی بۆ مستەفا كازمی و گه‌لی عێراق خواستووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 7ی تشرینی دووەم بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای هێرشەکان مستەفا کازمی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە ڕایگەیاند، کە سەلامەتە و هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.