گۆڕاوی “هیهی” ڕاستییە یان دەنگۆ؟.. دەبەسترێتەوە بە داواكاریی چین بۆ كۆكردنەوەی پێداویستییەكان

لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی نوێ بەناوی گۆڕاوی کۆرۆنای “هیهی” ترسی دروستكردووە و دەبەسترێتەوە بە داواكاریی حكومەتی چین بۆ كۆكردنەوەی شمەك، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بێئاگایی لە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند و دەڵێت، هیچ ڤایرۆسێک نییە بەناوی “هیهی”.

زانیارییەکان دەربارەی گۆڕاوی “هیهی”

هەواڵی جۆراوجۆر لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەگۆڕاوە نوێکە بڵاوبووەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە گۆڕاوی كۆرۆنای “هیهی” لە چینەوە سەریهەڵداوە و دەسەڵاتی ئەو وڵاتەش وەک مەترسیدارترین گۆڕاو ناوی بردووە، کە ‌هەڕەشە لە گەلی چین دەکات لە وەرزی زستاندا، بووەتەهۆی داخستنی شاری هیهی بەتەواوی، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی حکومەتی چین هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی بازرگانیی چین داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد خۆراک و پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان بکڕن و کۆیبکەنەوە، بەشێک لە میدیاکان ئەم پرسە دەبەستنەوە بە دەرکەوتنی ڤایرۆسێکی نوێ، کە ‌هەڕەشە دەبێت بۆسەر وڵاتەکە و لەئێستاوە ئامادەکاریی بۆدەکرێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی چی لەبارەوە دەڵێت؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هیچ ڤایرۆسێکی بەوناوەوە تۆمارنەکردووە، ڕەتیدەکاتەوە ڤایرۆسێکی نوێ بەناوی هیهی بوونی هەبێت، دکتۆر عەبدولناسر ئەبوبەکر بەڕێوەبەری یەکەی پەتا مەترسیدارەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، هیچ ڤایرۆسێک بەوناوەوە نییە و ئەوانەی باسدەکرێن تەنها دەنگۆن.

لەگەڵئەوەشدا بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختیکردەوە، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەتوانن بەڕێژەی 60% بۆ 70% کاریگەرییان لەسەر سەرجەم گۆڕاوەکانی کۆرۆنا هەبێت و بەرگریی پێویست دژی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا دروستدەکەن، کە کەسی تووشبوو بە ئاسانی و بەبێ پێویستبوونی بە نەخۆسخانە بتوانێت چارەسەر وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە گەرمیان تووشبوویەكی كۆرۆنا لەناو نەخۆشخانە منداڵی بوو

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی نامەیەکی بۆ مستەفا کازمی نارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share