جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، ”تا ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئەم مانگە، هاوڵاتییان بۆ مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، پێویستە لە کاتژمێر 3:00ی ئێوارە بۆ 7:00ی ئێوارە بێت”.

ئەم ڕێنماییە کۆی نووسینگەکانی پاسپۆرت دەگرێتەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، واتە (نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1 – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 کەلار – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3 ڕاپەڕین – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە).

پێشتریش بەهۆی ڕێنمایی نوێی بەغدادەوە کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت لە کاتی بەیانییەوە گۆڕابوو بۆ کاتژمێر 2:00 بۆ کاتژمێر 6:00ی ئێوارە.

هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە، پێشتر لەلایەن پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ ڕێنمایی نوێی حكومەتی فیدراڵی و هەروەها بوونی کێشەیەک لە بەغدادەوە گەڕێندرابوویەوە، کە ئەوانی ناچارکردووە دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت بخەنە ئەو کاتەوە.

بابەتی پێشتر

لە وەڵامدانەوەی هێرشێكی داعشدا لە دیالە چەند چەكدارێكی ئەو گروپە كوژران

بابەتی دواتر

تاڵیبان: 44 ئەندامی سەر بە بزوتنەوەكەی لە شوێنی هەستیاری ئەمنی دانا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share