(ڤیدیۆ) دێربی توڕه‌یی میلان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان له‌ یاریگای سان سیرۆ میوانداریی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی کرد، سه‌ره‌ڕای گڕوتینی دێربی توڕه‌یی و ڕه‌خساندنی چه‌ندین هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵ به‌ یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی ڕۆسۆنێری له‌ خوله‌کی 17 له‌لایه‌ن ستیفان دی ڤری (به‌هه‌ڵه‌) تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی ئینته‌ر میلانیش له‌ خوله‌کی 11 به‌ لێدانی سزا له‌لایه‌ن هاکان چالهانوگلوه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، میلان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 32 خاڵ له‌پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ و ئینته‌ر میلان به‌ 25 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌مدا به‌رده‌وامبوون.

بابەتی پێشتر

كازمی: ئەوانەی لەپشت هەوڵی تیرۆركردنمەوە بوون دەیانناسین

بابەتی دواتر

قائانی گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ توشی شکست بوو

لەهەفتەى 11ی خولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بووە میوانی یانەى نیوکاسڵ. ئارسیناڵ توشی شکست هات و بە…
Total
0
Share