(ڤیدیۆ) لیڤەرکوزن خاڵێکی لە بایرن میونشن داماڵی

لەچێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا یەکسانبوونی بەرامبەر بە بایەر لیڤەرکوزن تۆمارکرد.

ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەیاریگای ئالیانز ئارینا میوانداریی لیڤەرکوزنی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بایرن لە خولەکی 18 لەلایەن نیکلاس سولی-یەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی لیڤەرکوزن لە خولەکی 36 لەلایەن تۆماس مولەر (بەهەڵە) تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 59 و لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی بوندس لیگا وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها بایەر لیڤەرکوزن بە 45 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدا بەهەمان شێوە بەردەوامبوو.

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

بوخوم 2-1 گروتەر فورت

هێرتا بەرلین 1-4 ئینتراخت فرانکفۆرت

ڤۆلفسبۆرگ 1-0 یونیۆن بەرلین

لایپزیک 1-1 فرایبۆرگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share