(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی یوڤانتۆس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای یوڤانتۆس ئارینا میوانداریی یانه‌ی فیۆرنتینای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بیانکۆنێری و تاکه‌ گۆڵی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌، له‌ خوله‌کی 92 له‌لایه‌ن خوان کوادراودۆی کۆڵۆمبییه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، یوڤانتۆس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 18 خاڵ بۆ‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ سه‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها یانه‌ی فیۆرنتینا به‌هه‌مان ژماره‌ خاڵه‌وه‌ (18 خاڵ) له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە دەرکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share