سەرۆکی یوێفا: ئەگەر لوتت زل بێت سزا دەدرێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (یوێفا)، ئەلیکساندەر چیفیرین ڕەخنە ئاراستەی دوو یاسای تۆپی پێ دەکات، داواش دەکات گۆڕانکاری بکرێت، یاخود لەبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدرێت.

چیفیرین بەر لە دەستپێکی کۆنگرەی (یوێفا) لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “ئەو یاسایانەی بۆ حاڵەتەکانی ئۆفساید و بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی یاریزانان لە ئێستادا بە کار دەهێنرێت، لەلایەن ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە داڕێژراوە (IFAB)، کە وەک ئێمە (یوێفا) بارەگاکەیان لە سویسرایە.”.

هەروەها دەڵێت، “سەرەتا تەکنۆلۆژیای ڤار خاو بوو، بەڵام ئێستا لە خولە ئەوروپییەکاندا زۆر خێرا کار دەکات، بەڵام هەژمارکردنی ئۆفساید بە جیاوازی پێنج سانتیمەتر لەنێوان دوو یاریزان بەلای منەوە کێشەیە، تەنانەت ئەگەر یاریزان لوت یان پێیەکی زلی هەبێت دەکەوێتە ناوچەی ئۆفسایدەوە و هەژمار دەکرێت، جگە لەوە کێشەم لەگەڵ یاسای بەرکەوتنی تۆپ بەدەستی یاریزانان هەیە، کەس تێناگات یاساکە چۆنە، پێویستە لەبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدرێت، لەگەڵ لویس فیگۆشدا قسەم کردووە، پێی وتم، ئەگەر لە ئێستادا یاریم بکردایە دەمتوانی تۆپ بگرمە دەستی یاریزانان و فاوڵ و پەناڵتی هەژمار بکەم، بەبێ ئەوەی داوەران هەستی پێبکەن.”.

کۆنگرەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت، فیدراسیۆنەکە تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی بواری تۆپی پێ دەکات، ئەلیکساندەر چیفیرین وەک سەرۆکی فیدراسیۆن و کۆنگرە بەشداری کردووە.

بابەتی پێشتر

كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەهێنرێت و هەمووان مووچەكانیان وەردەگرن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و ئینته‌ر هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی…
Total
0
Share