له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه، ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرینه‌ی جار توانیویه‌تی به‌سه‌ر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی-دا سه‌ربکه‌وێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له یاریگای ئۆڵدترافۆرد یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی نایابی ئینگلیزی میوانداریی یانه‌ی مان سیتی ده‌کات.
تاوه‌کو ئێستا سۆڵشایه‌ر هه‌شت جار ڕووبه‌ڕووی گواردیۆلا بووه‌ته‌وه، چوار بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه به‌رامبه‌ر به یه‌کسانبوونێک و سێ دۆڕاندن.
ڕاهێنه‌ری یونایتد یه‌کێکه له‌و که‌مینانه‌ی له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه به‌سه‌ر گواردیۆلادا سه‌رکه‌وتوون (چوار بردنه‌وه)، ته‌نها یۆرگن کلۆپ (نۆ بردنه‌وه)، جوزێ مۆرینیۆ (٧ بردنه‌وه)، توانیویانه زیاتر به‌سه‌ر گواردیۆلادا سه‌ربکه‌ون.
له خولی ئینگلیزی، ڕاهێنه‌ره نه‌رویجییه‌که پێنج جار به‌رامبه‌ر گواردیۆلا یاریکردووه، سێ بردنه‌وه‌ی تۆمارکردووه به‌رامبه‌ر به یه‌کسانبوونێک و بردنه‌وه‌یه‌ک بۆ گواردیۆلا.
له دوایین یارییه‌کانی جامی ڕایه‌ڵه‌ی یانه ئینگلیزییه‌کان، دوو جار گواردیۆلا براوه بووه و جارێک سۆڵشایه‌ر براوه بووه.
دوایین جار یونایتد به‌رامبه‌ر سیتی یاریکردووه، وه‌رزی ڕابردوو له گه‌ڕی 27 بوو، تیایدا یونایتد به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد، زنجیره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سیتی پچڕاند که 27 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک بوون.