ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵی “دووانە”یان لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالیی یانەی مانچستەر یونایتد بەتۆمارکردنی دوو گۆڵ یانەکەی بەرامبەر ئاتالانتا لە دۆڕاندن ڕزگارکرد.

یەکسانبوون بەرامبەر ئاتالانتا بە ئەنجامی دوو گۆڵ، کە هەردوو گۆڵەکە لەلایەن کریستیانۆوە تۆمارکران، یانەی مانچستەر یونایتد حەوت خاڵی لە قۆناغی کۆمەڵەکان چنییەوە و لە لوتکەی کۆمەڵەی شەشەمدا جێگیربوو.

بەپێی زانیارییەکانی “ترانسفێر مارکت”، کریستیانۆ لەکۆی 180 یاری 38 “دووانەیی” لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکردووە، بەوەش بووەتە باشترین یاریزان لە ڕێژەی گۆڵە دوانەییە تۆمارکراوەکان بەدرێژایی مێژوو.

لەبەرامبەردا لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە لەکۆی 153 یاری توانیویەتی 34 دوانەیی لە خولەکەدا تۆماربکات.

پلەی سێیەم بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندیی یانەی بایرن میونشنە، کە لەکۆی 100 یاری 20 دووانەیی تۆمارکردووە، پلەی چوارەمیش بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسییە کە لەکۆی 133 یاری 16 دووانەیی تۆمارکردووە.

پلەکانی دیکەش بەم پۆلبەندییەبوون:

  1. ڕائول گۆنزالێس: 142 یاری، 14 دووانەیی.
  2. فیلیپۆ ئینزاگی: 81 یاری، 12 دووانەیی.
  3. ڕوود ڤان نیستەلڕۆی: 73 یاری، 11 دووانەیی.
  4. تێری هێنری: 112 یاری، 10 دووانەیی.
  5. نێیمار دا سیلڤا: 71 یاری، 9 دووانەیی.
  6. سێرجیۆ ئەگوێرۆ: 79 یاری، 9 دووانەیی.
بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی داوادەکات کوتان بکرێتە ناچاری

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. 20 ملیۆن كەس دەستیان لەكاركێشاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share