ئایا مێسی دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 لە بەرشلۆنە بڕوات؟

مێسی لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 ناتوانێت یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت

داهاتووی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە نادیارە و بەهۆی بارودۆخی یانەی بەرشلۆنەوە نەزانراوە چی ڕوودەدات.

“پوڵگا” لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 لە ڕێگەی بیورۆ فاکسەوە داوای دەستبەرداربوونی لە یانەی بەرشلۆنە کرد، بەڵام دواتر لە ژێر گووشاری ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو پشتبەست بە یاسا ڕێگری لێکرا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بەتایبەت دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئیدارەی یانە، نەتوانراوە یاریزانەکە بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی قایلبکرێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن یاریزانە ئەرجەنتینیەکە چاوەڕوانی سەرۆکی نوێی یانە بکات، کە بڕیارە لە مانگی کونونی دووەمی 2021 دەستنیشان بکرێت و لەدوای پڕۆسەی دەنگدانەکان هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە.

بەپێی یاسا، مێسی ناتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە بکات، بەڵکو تەنها ڕێگەی پێدراوە دانوستاندن لەسەر واژووکردنی بۆندی نوێ لەگەڵ یانە دواکارەکانی بکات، جێبەجێکردنی پڕۆسەکە بە فەرمی دەکرێت لە هاوینی 2021 جێبەجێبکرێت، واتا لە زستان ڕێککەوتن و هاوین واژووکردنی بۆند، تاوەکو ئەو کاتەش یانەی بەرشلۆنە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە ڕۆیشتنی نادات و نرخی 750 ملیۆن یورۆی نرخی شکاندنی بۆندەکەی بەگەڕدەخات.

بابەتی پێشتر

عێراق سێیەمین وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ چین

بابەتی دواتر

سەلاح لە لیڤەرپوڵ دەڕوات؟ یۆرگن کلۆپ دەرگا بەڕوویدا دەکاتەوە، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share