ڕوبەڕوبوونەوەی دوو بەریتانیەکە لەسەر چوار پشتوێنی پاڵەوان نزیکە

ڕێکخەرانی ڕوبەروبوونەوە جیهانییەکانی بواری بۆکسێن لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی یارییەکی بەهێز لەنێوان دوو پاڵەوانی جیهانی بۆکسێن.

ئیدی هارن، ڕێکخەری ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکانی بواری بۆکسێن حاڵی حازر لە هەوڵدایە بۆ کۆکردنەوەی هەردوو پاڵەوانی جیهانی ئانتۆنی جۆشوا و تایسۆن فیوری لەسەر یەک ستەیج بۆ یەکلاییکردنەوەی پێگەی پاڵەوانی جیهان.

ئانتۆنی جۆشوا هەڵگری پشتوێنەکانی (WBA و IBFو WBO)یە لە بەرانبەردا تایسۆن فیوری هەڵگری پشتوێنی (WBC)یە کە کێشی سێ پشتوێنەکەی جۆشوای هەیە، هەردوو پاڵەوانەکەش خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانین.

هارن لە چاوپێکەوتنێکدا بە سکای سپۆرت دەڵێت، ” لەگەڵ هەردوو بۆکسێنەرەکە لەسەرهێڵین و چەندین پێشنایزمان خستووەتە بەردەمیان، هەوڵدەدەین لە هاوینی داهاتوو دابەزینێکی مێژوویی لە نێوانیاندا ئەنجامبدەین، ڕوبەڕوبوونەوەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت یان شاری لەندەن، گرنگ ئەوەیە هاندەرێکی زۆر بۆ بەریەککەوتنە مێژووییەکە کۆبکەینەوە”.

جۆشوا و فیروی، دوو پاڵەوانی بواری بۆکسێن لە جیهان

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئێن سپۆرت”، ئەگەر زۆرە یارییەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە سازبکرێت، چونکە لە شاری لەندەن کە وێستگەی هەردوو بۆکسێنەرەکەیە سیستمی کەرەنتین جێبەجێدەکرێت و مەحاڵە بتوانرێت لە ماوەی چەند مانگێکدا حکومەتی بەریتانیا ڤاکسین بە سەرجەم بەشداربوواندا دابەشبکات.

بابەتی پێشتر

"ڕێوی گواستنەوەکان" یاری بەهەموو یانەکان کردووە و داوای مەحاڵ دەکات

بابەتی دواتر

قاسم ئەعرەجی پەیامی ئەمریکییەکان دەباتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share