تەندروستیی سلێمانی داوادەکات کوتان بکرێتە ناچاری

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، خۆڤاکسینکردنی هاوڵاتییان لە سلێمانی ڕێژەیەکی کەمە و %13یە، ئەوەش ڕێژەیەکی مەترسیدارە.

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەم ڕێژەیە زۆر بە کەم و مەترسیدار دەزانین لە ئێستادا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە کوتان بکاتە ناچاری”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی وتی، “داتاکان پێمان دەڵێن کە هەرکەسێک خۆی کوتابێت بە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، ئەگەر تووشی ڤایرۆسەکەش بووبێت بەشێوەیەکی مەترسیدار تووشنەبووە، لە ئەمڕۆوە 25 تیمی گەڕۆک بە بڵندگۆوە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسین دەگەڕێن”.

ئاشكرایكرد، لەو چوارچێوەیەدا 25 تیمی گەڕۆك لە پارێزگای سلێمانی پێكهێنراون و ئامانجیانە لەڕێگەی ئەو هەڵمەتەوە ڕێژەی خۆڤاكسینكردن زیاد بكەن، چونكە لە ئێستادا 13%ی خەڵكی پارێزگای سلێمانی خۆیان ڤاكسین كردووە.

ڕوونیشیكردەوە، تیمەكان هەموویان ڕاهێنراون و پێدوایستیی تەواویان لەبەردەستە بۆ ئەوەی ڕێژەی خۆڤاكسینكردن زیادبكەن.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە حاجیئاوا دەیان "دەفتەر دۆلار"ی کاسبکارانی بردووە و هەڵاتووە

بابەتی دواتر

ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵی "دووانە"یان لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share