بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی حسێن زەهاوی و بە بەشداریی هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان کۆنسێرتێک لە قەڵای هەولێر سازبکرێت.
حسێن زەهاوی، ژەنیاری كورد لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند، كارەكەیان ئاوێتەبوونێكە لەنێوان 15 ژەنیار و گۆرانیبێژی هەرچوار پارچەی كوردستان بۆ ڕاگەیاندنی كردنەوەی (زەهاوی میوزیك هاوس).
كۆنسێرتەكە كاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەڵای هەولێر ئەنجامدەدرێت.
زەهاوی ئاشكراشیكرد، “زەهاوی میوزیك هاوس” لە ساڵی 2022وەوە دەست بە چالاكییەكانی دەكات.