گواستنەوەی S-400 بۆ ئینچەرلیك ڕەتدەكرێتەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕەتیدەكاتەوە سیستمی دژەموشەکی S-400ی ڕوسی گواسترابێتەوە بۆ ئینچەرلیك.

چەند میدیایەكی توركیا و جیهان هەواڵی گواستنەوە و دانانی سیستمی دژەموشەکی S-400ی ڕوسییان بۆ بنكەی ئاسمانیی ئینچەرلیك بڵاوكردەوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاویكردەوە، دەنگۆی گواستنەوەی سیستمەكە بۆ بنكە ئاسمانییە سەربازییەكە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.

كڕینی سیستمی دژەموشەکی S-400ی ڕوسی لەلایەن توركیاوە یەكێكە لە خاڵە ناكۆكەكانی ئەمریكا و ناتۆ بەگشتی لەگەڵ ئەنقەرە، هۆكاری گرژبوونی پەیوەندییەكانی هەردوولایە، تەنانەت بووەتە هۆی ڕاگرتنی فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف – 35 و ئەگەری ڕاگرتنی فڕۆكەی ئێف – 16.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فۆربس: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست. ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

ئەمریکا: کامپی هۆل بووەتە مەترسی بۆ ناوچەکە تەنها چارەسەریش گەڕاندنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ کامپی هۆل نییە، تاکە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share