دوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی و ڕوسی نۆبڵی ئاشتییان پێبەخشرا

دوو ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی و ڕوسی، لەپای خەباتی ڕۆژنامەوانی و كاركردنیان بۆ ئازادیی ڕادەبڕین، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییانە بۆ ئەمساڵ پێبەخشرا.

لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، “ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە كچێكە بەناوی “ماریا ڕێسا”، بە ڕەچەڵەك خەڵكی فلیپینە، ڕۆژنامەنووسە ڕوسییەكەش ناوی “دیمیتری مۆراتۆڤ”ــەو هەردووکیان شایەنی پێدانی نۆبڵی ئاشتی بوون لەپای کاری بێوچانیان لەبواری ئازادییەکاندا”.

 دیمیتری مۆراتۆڤ سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نوڤایا گازێت”ــە، كە لیژنەكەی خەڵاتی نۆبڵ بە تاكە ڕۆژنامەی ڕەخنەگر و سەربەخۆی ڕوسی ناویبردووە، بەوە بەناوبانگە كە پرسەكانی تایبەت بە گەندەڵی و مافی مرۆڤ ڕووماڵ دەكات.

بیریێت ریس – ئەندرسن خانمەسەرۆكی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ لە ئۆسلۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “خەڵاتەکە دەدرێتە ئەو ڕۆژنامەنووسە، کە خەباتی بێوچانیان لەپێناو ئازادیی ڕادەربڕین كردووە لە وڵاتەکانیان”.

ئەندرسن وتیشیس، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی خەڵاتەکە وەردەگرن، نوێنەرایەتی سەدان ڕۆژنامەنووسی ئازاد دەکەن لە تەواوی جیهاندا، کە ژینکەی کارکردنەکەیان ڕووبەڕووی دەیان مەترسییان دەکاتەوە، بەڵام هێشتا لەکارەکانیان بەردەوامن”.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانیيەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان نزیكەی 200 كەسی شیعەمەزهەبی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ ‏

سه‌رۆكى ڕوسیا هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی وڵاتەكەی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی ‏شه‌ڕكه‌رییه‌وه‌.‏ میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، پوتین لەمیانی‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی ئاسایشی…
Total
0
Share