چین و ڕوسیا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن سزاكانی سەر كۆریای باكوور لاببات

چین و ڕوسیا داوایەكیان داوە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەیانەوێت سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆسەر کۆریای باکوور لاببرێن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، هەریەك لە وڵاتانی چین و ڕوسیا داوایەكیان پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، كە سزاكانی سەر كۆریای باكوور لاببرێن، هەروەها بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی هاوڵاتییانی کۆریای باکوور لە دەرەوەی ئەو وڵاتە هەڵبوەشێندرێتەوە.

داواكارییەكی دیكەی مۆسكۆ و پەكین بریتییە لە لابردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی خواردنی دەریایی و قوماش لەسەر کۆریای باکوور، داواشیان لە 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە دەنگ بە داواكارییەكە بدەن تاوەكو ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی کۆریای باکوور باشببێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە ساڵی 2006ــەوە نەتەوە یەکگرتووەکان سزای سەپاندووە بەسەر کۆریای باکووردا، ئەویش بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکە بالیستییەکانیەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێكی بە پێشمەرگە نەگەیاندووە

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ئەمریكا سێ ژن كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە خنکان رزگارکرا

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و چوار مانگ، دوای ئەوەی دەکەوێتە نێو حەوزێکی ئاو لە خنکان رزگاردەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share