کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ رایدەگەیەنێت، “ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا هەیە لە کاتی جیاجیادا، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share