ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی شاختار دۆنستیکی ئۆکرانی کرد، ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچلۆتی یارییه‌که‌یان به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆتایی پێبهێنا.
گۆڵه‌کانی مێره‌نگی له خوله‌که‌کانی 14، 61 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌وه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی شاختار له خوله‌کی 39 له‌لایه‌ن فێرناندۆ دۆس سانتۆسه‌وه تۆمارکرا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای سان سیرۆ میوانداریی پۆرتۆی پۆرتوگالی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی پۆرتۆ له‌خوله‌کی شه‌ش له‌لایه‌ن لویس دیازه‌وه تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له خوله‌کی 61 به‌هه‌ڵه له‌لایه‌ن چانسێل مانگولووهوه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه‌ی شاهانه به‌کۆکردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می گرت، یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیش به یه‌ک خاڵه‌وه له کۆتا پله‌ی ڕیزبه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا جێگیربوو.