پۆگبا هێرشیکردە سەر مۆرینیۆ و ڕاهێنەرەکە دەڵێت: گرنگی پێنادەم

پۆگبا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی مۆرینیۆ دەکات و ڕاهێنەرەکە وەڵامی ناداتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا بە توندی هێرشدەکاتە سەر جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی یانەی تۆتنهام، ڕاهێنەرەکەش دەڵێت: هیچ وەڵامێکی یاریزانەکە نادەمەوە.

ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی یونایتد لە چاوپێکەوتنێکدا بە “سکای سپۆرتس”ی ڕاگەیاندووە، ” نازانم لە دوای یاری نێوان یونایتد و تۆتنهام مۆرینیۆ چی بە سۆڵشایەر وتووە، بەڵام دڵنیام شتێکی وتووە خەڵک باسی بکەن، ئەوە ئیشیەتی”.

پۆگبا تەنها بەم لێدوانەوە ناوەستێت، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەنجامی یاری نێوان مانچستەر یونایتد و تۆتنهام، دەڵێت، ” گرنگ ئەوەیە ئێمە براوەبووین، هەمووتان مۆرینیۆ دەناسن و دەزانن حەزی بە چییە لەبەرئەوە باشترە گرنگی بە خۆمان بدەین، ئێمە براوەین و ئەو دۆڕاوە، دڵنیابە ئێستا مۆرینیۆ حەزی بەباسکردنی یارییەکە نییە و دەیەوێت لەبارەی باوکی کەسێکەوە قسەبکات، ئەوە پیشیەتی، زانراوە خەسڵەت و ڕەفتارەکانی چۆنن”.

هەروەها دەڵێت، ” سۆڵشایەر و مۆرینیۆ جیاوازییان زۆرە، سۆڵشایەر ڕەنگە یاریزانێکی نەوێت یان گرنگی پێنەدات لە پێکهاتەکانیدا، بەڵام هەرگیز نایترسێنێت، پێموابێت ئەوە جیاوازی نێوانیانە، تەنانەت هەر لەگەڵ پەیوەندیم لەگەڵ مۆرینیۆ پێکهێنا و هەمووان هەستیان بە پەیوەندی نێوانمان کرد، ڕۆژی دواتر هەموو شتێک گۆڕا، ئەوە بەنسبەت منەوە زۆر سەیربوو، هەرگیز ناتوانم لەبارەیەوە قسە بکەم، چونکە خۆشم نازانم هۆکارەکەشی چی بوو”.

مۆرینیۆ لەکاتی ڕوونکردنەوەی پلانەکانی بۆ پۆگبا

لەبارەی لێدوانەکانی پۆگباوە، جوزێ مۆرینیۆ بە هەمان سەرچاوەی ڕاگەیاندووە، ” هیچ گرنگییەک بە لێدوانە نەفرەتیەکانی پۆگبا نادەم و وەڵامی نادەمەوە”.

جوزێ مۆرینیۆ کاتێک ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بوو پەیوەندی لەگەڵ پۆگبا هەرگیز گونجاو نەبوو، بەهۆیەوە یاریزانەکە دووچاری شکستهات و دواتریش مۆرینیۆ نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی سوپای پاسداران لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کوژرا

بابەتی دواتر

دیواری بەرگری نەمسا لە ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share