لەسەر داوای لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بەرشلۆنە دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە

داواکاری گشتیی شاری بەرشلۆنە، لێکۆڵینەوەی لە جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئیدارەی نوێی یانەی بەرشلۆنە بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا سکاڵایان لە جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشوو تۆمارکردووە، سکاڵاکەش لەبارەی ڕاپۆرتی فۆرینسکەوە بووە، کە ڕاپۆرتێکی تایبەتە بەو گرێبەستانەی لەگەڵ نێوەندگیران، سپۆنسەر و کۆمپانیاکان لەسەردەمی سەرۆکایەتیی پێشوودا واژووکراون.

لەوبارەیەوە، ستافی نوێی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو ڕاپۆرتێکی کراوە پێشکەشبکات.

یانە کەتەلۆنییەکە لەسەردەمی خوان لاپۆرتا لێکۆڵینەوەی لە ڕاپۆرتە تۆمارکراوەکانی فۆرنیسک دەستپێکردووە، بەبڕیاری ئەو سەرۆکە لێکدانەوەیان بۆ سەرجەم جموجۆڵ و گرێبەستەکانی سەردەمی بارتۆمیو دەستپێکردووە، لەئێستادا چەندین گومان دروستبووە.

بۆیە داواکەیان بۆ دادگای گشتیی هەرێمەکە بەرزکردووەتەوە، داواکاریش بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە بکات.

بابەتی پێشتر

گسکێکی کارەبایی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی لەدواخستن ڕزگارکرد

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی بە 400 ملیۆن واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share