ڤاكسینێكی دیكە ڕێگەپێدانی تەندروستیی جیهانی وەرگرت

یەكەم ڤاكسینە تەواوی پەرەپێدان و دروستكردنەكەی لەلایەن هندستانەوە بێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕەزامەندی لەسەر ڤاكسینی “كۆڤاكسین” نیشاندا، كە یەكەم ڤاكسینە پەرەپێدان و دروستكردنی بەتەواوی لە هندستانەوە بێت، هەشتەمیشە لە لیستی ئەو ڤاكسینانەی لەسەر ئاستی جیهان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ڕەزامەندییان بەدەستهێناوە.

ڤاكسینەكە كاریگەرییەكەی بەڕێژەی 78%ە و بۆ سەرجەم تەمەنە جیاوازەكان دەبێت لە 18 ساڵەوە، هاوشێوەی ئەوانی دیكە بە دوو ژەم دەدرێت كە چوار هەفتەیان لەنێواندا بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی “گونجاوە بەتایبەت بۆ وڵاتانی داهات كەم و مامناوەندەكان بەهۆی ئاسانیی هەڵگرتن و ئەمباركردنی”.

“كۆڤاكسین” یەكەم ڤاكسینە كە تەواوی پەرەپێدان و دروستكردنەكەی لەلایەن هندستانەوە بێت و ڕەزامەندی ڕێكخراوی تەندروستی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی وەرگرتبێت.

پێشتر ڕێكخراوەكە ڕەزامەندی لەسەر ڤاكسینەكانی (فایزەر، مۆدێرنا، ئەسترازینیكا، جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، سینۆفارم و سینۆفاك) داوە.

ڤایرۆسی ناچالاك
ڤاكسینی (كۆڤاكسین) یان (بی بی ئێف 152) كە لەلایەن كۆمپانیای (بەهارات بایوتیك)ی هندی پەرەیپێدراوە پشت بە ڤایرۆسی ناچالاك دەبەستێت، كە تەكنیكێكی تاڕادەیەك كلاسیكییە، بەڵام ماددەیەكی یاریدەدەری نوێی بۆ زیادكراوە كە وایلێدەكات زیاتر كاریگەربێت، وەك ئەوەی كۆمپانیای دروستكەری ئاماژەی پێدەدات.

بەڵام ماددە یاریدەدەرەكە كە ئەم ڤاكسینەی پێ جیادەكرێتەوە جیاوازە لەو ماددەیەی لە هەردوو ڤاكسینی (سینۆفارم و سینۆفاك)دا هەیە، كە ئەوانیش بەهەمان تەكنیك دروستكراون.

بابەتی پێشتر

ئەگەری هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا<br> بەرپرسێكی ئەمریكی: بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵنەكردووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ ڕیاڵی گه‌یانده‌ لوتکه‌ و میلان یه‌کسانبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share