ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

دەستگرتن بەسەر ماددەی هۆشبەردا فۆتۆ: ئەرشیف

تۆمەتبارێك بە مامەڵە و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش دەستخستنی زانیاری وورد لەسەر کەسێک بە ناوی (ع.ش.ف.) كە خەریکی مامەڵە و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرە، پاش ئاگادارکردنی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و لەسەر فەرمانی دادوەر هێزەکانی ئاسایش تۆمەتباری ناوبراویان دەستگیركرد.

هەروەك پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی پێوان و بەکارهێنان.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (25)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کەین بەهۆی کۆنتی-یەوە پەشیمانبووەتەوە

بابەتی دواتر

كاردۆ ڕەزازی خۆی دەكات بە سویدییەكی چاوشین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share