کەین بەهۆی کۆنتی-یەوە پەشیمانبووەتەوە

هێرشبەری یانەی تۆتنهام، هاری کەین بەهۆی دەستبەکاربوونی ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەک ڕاهێنەری یانە، بڕیاریداوە ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە نەکات.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هاری کەین ئەوپەڕی هەوڵیداوە تۆتنهام بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە یانەی مانچستەر سیتی، چونکە پێیوابووە دابینکردنی نونۆ سانتۆ لە جێگەی مۆرینیۆ تەنها کاتکوشتنە و ئیدارەی یانەکەی بەبێ پڕۆژەیەکی دیاریکراو لە ئاستی چنینەوەی ناسناوەکاندا نییە.

ڕۆژنامەی تێلیگراف-یش بڵاویکردووەتەوە، کۆنتی دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەری “سپێرز”، تەواوی ئەڵقەکانی زنجیرەی (ALL OR NOTHING)ی سەیرکردووە، کە تایبەتە بە یاریزانان و ژووری جلگۆڕینەکانی یانە نوێیەکەی، ئەوەشی لەپێناو تێگەیشتن لە کەسایەتیی یاریزانەکانیدا کردووە.

بەپێی هەردوو سەرچاوەکە، کەین بەهۆی دابینکردنی کۆنتی-یەوە بڕیاریداوە لە تۆتنهام بمێنێتەوە و ڕوو لە سیتی، یان هیچ یانەیەکی دیکە نەکات.

بابەتی پێشتر

لێكۆڵینەوەیەك: عێراق لەبەردەم مەترسی نغرۆبووندایە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share