هەرێمی كوردستان.. هەڵمەتێکی یەکمانگەی ڤاکسینکردن دەستپێدەکات

بڕیارە لە سبەینێوە هەڵمەتێکی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بۆ ڤاکسینکردن دەستپێبکات، هەڵمەتەکە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بەرنامەڕێژیی بۆ کراوە.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “هەڵمەتی ڤاکسینکردنی سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان لە سبەینێوە دەستپێدەکات و مەبەست لێی ڤاکسینکردنی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی بەرگریی کۆمەڵگایە”.

بەپێی وتەی دکتۆر هێرش، هەڵمەتەکە بە هاوکاریی دارایی وڵاتی ئەڵمانیا و بە پلانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە جێبەجێدەکرێت.

بڕیارە ئەو هەڵمەتە لە سبەینێوە دەستپێبکات و ماوەی مانگێک بخایەنێت، تێیدا ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە دەکرێت و هەر سبەینێ لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵمەتەكە، وردەكاریی زیاتر ئاشكرادەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلی كارەبایی.. نەرویج لە 2025 واز لە ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی دەهێنێت

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەك: عێراق لەبەردەم مەترسی نغرۆبووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share