لێكۆڵینەوەیەك: عێراق لەبەردەم مەترسی نغرۆبووندایە

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك كە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە 200 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەبەردەم مەترسی خنكاندان بەهۆی ئەگەری ژێرئاوكەوتنی وڵات و شارەكانیانەوە.

لێكۆڵینەوەكە دەڵێت، تا ساڵی 2100 ژمارەی ئەو كەسانە بۆ 410 ملیۆن كەس زیاددەكات و 20 وڵات مەترسی ژێرئاوكەوتنیان لەسەر دەبێت، كە یەكێكیان عێراقە.

بەپێی پێشبینییەكانی ئەو لێكۆڵینەوەیە، بە پلەی یەكەم چین لەبەردەم مەترسیدایە، بەدوای ئەویشدا هندستان، بەنگلادیش، ڤێتنام، ئیندۆنیسیا، ژاپۆن، فلیپین، میسر، ئەمریكا، تایلاند، بەرازیل، بۆرما، نایجیریا، مالیزیا، بەریتانیا، مەكسیك، كۆریای باشوور، پاكستان، عێراق و ئیتاڵیا دێن.

دوێنێ بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەی كەشوهەوا لە گلاسكۆ ڕایگەیاند، هەرسێ شاری میامی و ئیسكەندەرییە و شەنگهای لەبەردەم مەترسی ژێرئاوكەوتن و نغرۆبووندان ئەگەر ڕێگرینەكرێت لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. هەڵمەتێکی یەکمانگەی ڤاکسینکردن دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

کەین بەهۆی کۆنتی-یەوە پەشیمانبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share