سوودەكانی خواردنی گوێز چین؟

بەبێ گومان گوێز وەك مادەیەكی خۆراكیی ئاست بەرز هەژمار دەكرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و مادەی ئاسنی پێویستی تێدایە، ئەوەش وادەكات خواردنی مشتێك لە گوێز وزەی پێویستت پێ ببەخشێت.

خواردنی گوێز، جەستە بە خۆراكە ڕیشاڵییەكان و ڤیتامینەكان و ئاسن و چەوریی بەسوور دەوڵەمەند دەكات، هەروەها بەنزیكی هیچ كاربۆهیدرایتێكی تێدا نییە.

پزیشكان و شارەزایانی خۆراكی لەش باس لەوە دەكەن، خواردنی بڕێكی زۆر لە گوێز نابێتە هۆی قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە، گوێزیش لەنێو ئەو خۆراكانەی كە دەشكێندرێن پلەیەكی بەرزی هەیە.

گوێز ڕێژەیەكی زۆر لە چەوریی ئۆمیگا سێی تێدایە، كە پێویستە بۆ نەهێشتنی هەوكردن و تەندروستیی دڵیش باش دەكات.

ڕێژەی چەوریی سروشتی لە گوێزدا 65%ە و ئەوەش وا دەكات ڕێژەكەی بەرزتربێت وەك ئەوەی لە ماسیدا هەیە.

یەكێكی دیكە لە باشییەكانی گوێز ئەوەیە، كاریگەریی باشی لەسەر مێشك دەبێت و ئەركی مێشك ڕێكدەخات؟

گوێز ڤیتامینەكانیA ،C ،B1 ،B2 ،B12 ،K ،E ، PP و ڕەگەزەكانی ئاسنی تێدایە.

سوودەكانی دیكەی گوێز بریتین لە، خاوكردنەوەی پیربوون، جوانكردنی پیست و قژ، پرۆسەكانی هەوكردن كەمدەكاتەوە و لە شێرپەنجەش دەتپارێزێت و ئێسكیش بەهێز دەكات.

 

سەرچاوە؛ ئاڕ تی-ی ڕوسی

بابەتی پێشتر

ساسولۆ 2-2 ڕۆما

بابەتی دواتر

ئەوەی تائێستا لەسەر قوباد تاڵەبانی نەتبیستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share