لافاو چینیشی گرتەوە.. سوپا ناچاربووە بەنداوێك بتەقێنێتەوە

لافاو وڵاتی چینیشی گرتەوە، لانیكەم 25 كەس بوونەتە قوربانی، سوپای وڵاتەكەش بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو ناچاربوون بەنداوێك بتەقێننەوە.

لافاوەكە ویلایەتی خنان-ی گرتووەتەوە، كە یەكێكە لە چڕترین ویلایەتەكانی چین لەڕووی دانیشتوانەوە، لەگەڵ چەند شارێكی دیكە.

درەنگانێكی شەوی ڕابردوو سوپای چین ناچاربووە لە شاری لویانگ لە ویلایەتی خنان بەنداوێك بتەقێنێتەوە، بۆ ئەوەی مەترسییەكانی لافاوەكە كەمبكاتەوە.

لە هەندێك شوێن، لافاو تا سەروو كەمەری هاوڵاتیان بەرزبووەتەوە، ئاو چووەتە ناو ماڵ و شوێنەكان و تەنانەت میترۆكانەوە، زیاتر لە 100 هەزار كەسیش رزگاركراون و لە مەترسییەكانی لافاوەكە دوورخراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share