سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، چوار ئەندامی سەركردایەتی لە حزبەكە دوورخرانەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەریەك لە (شادمان مەلاحەسەن، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد و ئاراس شێخ جەنگی) ئەندامانی سەركردایەتی لە یەكێتی دوورخرانەوە.
دورخستنەوەی ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی لە یەكێتی دوورخرایەوە.