ئۆتۆمبێلێكی ڕاوەستاو دەبێتە شوێنێكی گەشتیاری لە ئیتاڵیا

ئۆتۆمبێلەكە بووەتە شوێنی گەشتیاری

ئۆتۆمبێلێكی جێهێڵدراو، كە نزیكەی 47 ساڵە لە شەقامێكی ئیتاڵیا وەستێندراوە، بووەتە شوێنێكی گەشتیاری و سەردانكەران لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان ڕووی تێدەكەن.

ئەنجیلۆ فریگۆلنت (تەمەن 94 ساڵ) ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری لانسیا ڤۆلڤیا مۆدیل 1961 لە دەرەوەی كۆگایەكی فرۆشتنی ڕۆژنامە لە ساڵی 1974 ڕاگرت، ئەو كۆگایەی لەگەڵ بیلاتیلا مۆدۆلۆ-ی هاوسەری لە ناوچەی كۆنجلیانۆ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەیاندەبرد.

فریگۆلنت بۆ ڕۆژنامی (گازیتینۆ) وتی، “كۆگای فرۆشتنی ڕۆژنامەكەم بۆ ماوەی 40 ساڵ لەگەڵ هاوسەرەكەم كە 10 ساڵ لەخۆم بچوكتربوو بەڕێوەبرد”.

وتیشی، “كاتێك كۆگاكەم دەكردەوە، خۆشحاڵدەبوون بە وەستانی ئۆتۆمبێلەكەم لە بەردەمیدا بەهۆی ئەوەی ڕۆژنامەكانم لە سندوقەكەی دەردەهێنا و دەمبردنە ناو دووكانەكە”.

پاش خانەنشین بوونی هەردوو هاوسەرەكە، ئۆتۆمبێلەكەیان لەهەمان شوێن جێهێشت لەوكاتەوە بووەتە بەشێك لە جوانییەكانی شارە سەرنجڕاكێشەكە.

گەشتیاران و دانیشتووانی ناوخۆ لەوكاتەوە لە وێنەگرتنی و وێنەی سێلفی لەگەڵ ئۆتۆمبێلە كۆنەكە بەردەوامن، بەمەش ناوچەكە سەرنجی گەشتیارانی بۆخۆی ڕاكێشاوە، وێنەكانی بەربڵاوانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندان.

لەگەڵ ئەوەشدا، پاش نزیكەی پێنج دەیە، بەرپرسانی شارەوانی بڕیاری لابردنی ئۆتۆمبێلەكە و گواستنەوەی بۆ پێشانگای (ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلە كۆنەكان) لە بادۆڤا دا، كە لەوێ ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان نمایشكراوە.

بڕیاریشە دوای چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە و نۆژەنكردنەوەی، ئۆتۆمبێلەكە لە دەرەوەی خوێندنگایەكی ناوخۆیی لە تەنیشت ماڵەكەی فریگۆلنت و هاوسەرەكەی دابنرێت، تا خەڵكان بتوانن بیبینن و جارێكی دیكە ببێتە هۆی سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران.

بابەتی پێشتر

چوار ئەندامی سەركردایەتی لە یەكێتی دوورخرانەوە

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share