وەزارەتی پەروەردە داخستنی ناوەندەكانی خوێندنی درێژكردەوە

وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، تا كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، تاوەکو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی – ناحکومی) بە داخراوەیی دەمێننەوە.

دەشڵێت، “تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبن بە ڕێککارەکانی خۆپارێزیییەوە”.

بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە لەكاتێكدایە بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا، شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تا كاتژمێر 06:00ی بەیانی ڕاگەیاند.

بڕیارەكە لە كاتژمێر 08:00ی ئەمشەو 8ی نیسان تا ئێوارەی 12ی نیسان جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

تەیموری ئەنفال: ڕێگام بدرایە لە گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە كەسوكارەكەی خۆمم دەستنیشان دەكرد

بابەتی دواتر

ڕامۆس: وازناهێنم، کەی زانیم لە ئاستی باڵادا نەماوم دەچمەوە بۆ ماڵەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share