عەلی سیستانی پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووەوە بڵاوكردەوە

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و پێكهێنانی هاوپەیمانێتی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “نابینە لایەن لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا.”

لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، “نابینە لایەن لە هیچ کۆبوونەوە و پەیوەندی و ڕاوێژکردنێک، لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

ئەو ده‌نگۆیانه‌شی ڕەتكردووەتەوە كە باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن عەلی سیستانی پشتیوانیی هاوپەیمانێتییەكی كردبێت.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، هەریەكە لە موقتەدا سەدر كە براوەی هەڵبژاردنەكەیە هەروەها نوری مالكی لەگەڵ لایەنە نزیكەكانی ئێران لەهەوڵی پێكهێنانی گەورەترین هاوپەیمانێتیی نێو پەرلەمانی عێراقن، بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ لایەكیان نەیانتوانیوە گەورەترین هاوپەیمانێتی ڕابگەیەنن.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: لایەنەكان دەتوانن تا سێ ڕۆژی دیکە تانەکانیان لەسەر هەڵبژاردن پێشکەشبکەن

بابەتی دواتر

كاوە مەحمود بە سكرتێری حزبی شیوعی هەڵبژێردرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای عێراق وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە
سەرسامیی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە لێدوانە بێپاساوەكانی باقری

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای عێراق، وەڵامی سەرۆك ئەركانی سوپای پاسدارانی ئێران دەداتەوە و لێدوانەكانی سەبارەت بە چالاكیی حزبەكانی ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share