محەمەد شیاع سودانی: عێراق وەک پایەی سەقامگیری لە جیهاندا دەمێنێتەوە

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە و پردێکە کە شارستانیەت و کولتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە”.

باسیلەوەکردووە، “عێراقییەکان وەک هه‌میشه‌ بۆ ئاشتی و ئارامی و وەک شەڕکەرێک دژی تاریکی و دواکەوتوویی ده‌مێننه‌وه‌، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی عێراق ئامانجمان بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share