نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لە پارێزگای سلێمانی له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ  پێنج هه‌زار و (500) دینار دیاریکرا، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆ‌لیده‌ گۆڕانی به‌سه‌ردادێت ‌له‌ کاتژمێر یه‌كی شه‌و بۆ شه‌ش و نیوی به‌یانی كار به ‌موه‌لیده‌كان ناکرێت و كاره‌با دابینناكه‌ن.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌ مانگی ڕابردوودا له‌نێوان (90) بۆ (120) کاتژمێردا بووه‌ و هه‌ر کاتژمێرێک به‌ (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ  پینج  هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.

به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیدەکان له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدەی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، بەپێی بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی ئه‌و مۆلیدانەی كه‌ دوو فیده‌رن لەكاتی بڕانی یه‌كێك له‌ دوو فیده‌رەكه‌ نابێت مۆلیدەکانیان كاربكات كه‌ ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی كێشه‌.

له‌ خشته‌ نوێكه‌ی دابینكردنی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كاندا پێویسته‌ به‌یانیان لە کاتژمێر (6:30) بۆ کاتژمێر هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان کاتژمێر (10) كار بە مۆلیدەکان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

پێگەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی ڕزگاربوونی بكوژانی ڕۆژنامەنووسان

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: ڤاكسینكردنی منداڵان چاوەرێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share