بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە موسڵ مووشەكباران كرا

كه‌مێك لەمەوبەر شەش مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یەكی سه‌ربازیی سوپای توركیا له‌ باشیك-‏ی موسڵ كران.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دژەتیرۆری کوردستان، شەش مووشەکی گراد لە دەوروبەری ‏گوندی جوبران لە نزیک سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیک لە ‏پارێزگای نەینەوا کەوتنە خوارەوە.‏

ئاماژەی بەوەشكردووە، مووشەکەکان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری کیا لە ‏گوندی “ئەبو جەربوعە”ی ناحیەی باشیک ئاراستەکراون و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە ‏ئاگریگرتووە و سووتاوە.‏

بەپێی زانیارییەكانی دژەتیرۆر، هێرشەكە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام لە سەربازگەكەوە ‏بەرپەرچی ئەو هێرشە مووشەکییانە دراونەتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن. فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگادارییەکەی شەوی…
Total
0
Share