تەرمی مووسا باباخانی لە کۆیە بەخاکسپێردرا

ئەمڕۆ 10ی ئاب، لە ڕێوڕەسمێکی حزبیدا تەرمی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دێموکراتی کوردستان – حدک لە شاری کۆیە بەخاکسپێردرا.

لەکاتی بەخاکسپاردنی مووسا باباخانی-دا، خالید عەزیزی، سکرتێری حزبی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، “پێشتر پەیامێکی زۆرمان لە پارێزگای کرماشانەوە پێگەیشتووە، کە نیشاندەری کاریگەریی مووسا باباخانی بووە لەو پارێزگایە، هەر ئەو کاریگەرییە وایکرد کۆماری ئیسلامیی ئێران بیر لە وەها تیرۆرێک بکاتەوە”.

عەزیزی وتیشی، “کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایە بە تیرۆركردنی چالاکێکی ئێمە کاریگەریی لەسەر خەبات و هەوڵی کورد لە ڕۆژهەڵات دەبێت و لاوازی دەکات، بەڵام دڵنیابن لەوەی لە جێگەی باباخانی دەیان کەس هەن دەستبەرداری ناسنامەی کوردانەی خۆیان نابن”.

حزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی 7ی ئەم مانگە، تیرۆركردنی ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندیی حزبەكەی بەناوی مووسا باباخانی لە هەولێر ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: بە تەواوبونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاری سوودمەنددەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سودمەنددەبن. وەزارەتی…
Total
0
Share