یونسێف: کەمئاوی هەڕەشەی تووشبوون بە نەخۆشیی کوشندە لە منداڵانی عێراق دەکات

ڕێکخراوی یونسێفی نێودەوڵەتی باس لەوەدەکات کەمئاوی هەڕەشە لە منداڵان و گەنجانی عێراق دەکات بە تووشبوونیان بە نەخۆشییە کوشندەکان، داوای گرتنەبەری ڕێکاری بەپەلە دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “منداڵان و گەنجانی عێراق ئەو دەستەیەن کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە بەهۆی گۆرانکارییەکانی کەشوهەواوە، ئێستاش کەمئاوی هەڕەشە لە تەندروستی، پارێزراوی و پەروەردە و فێربوونیان دەکات جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بە نەخۆشییە کوشندەکان”.

یونسێف بەر لە کۆنگرەی COP26 هۆشدارییەکانی سەبارەت بە کەمئاوی لە عێراق توندکرد و داوای کرد ڕێکاری توند بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵان و گەنجان.

لوتکەی ئاووهەوا ئەمڕۆ لە گلاسکۆ دەستیپێکرد و بڕیارە تا 12ی تشرینی دووەم بەردەوامبێت، ئەمە 26ـەمین کۆنگرەی لایەنەکانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ئاووهەوای پاریس تێیدا بەشدارن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: هەوڵدەدەین لە زستانیشدا وەک ئێستا کارەبا بدرێت

بابەتی دواتر

مەلا بەختیار: ژەهرخواردکردنمان ئەنجامێکی فاشستییانەی چاوەڕوانکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سلێمانی دەكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات. دیداری سلێمانی بە…
Total
0
Share