داعش لە سێ شوێنی جیاواز هێرشیكرد.. كوژراو هەن

شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە چەند پارێزگایەكی عێراق هێرشیانكردە سەر هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان شەوی ڕابردوو، چەكدارانی داعش لە پارێزگاكانی دیالە، بەغداد و سەڵاحەدین هێرشیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و 18ی دیكەش برینداربوون.

باسیان لەوەشكردووە، تەنها لە سامەڕا بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعشەوە دوو ئەندامی سەرایا سەلام كوژراون كە یەكێكیان بەرپرسی هەواڵگریی گرووپەكەی حەشدبووە لەو ناوچەیە و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها دوو چەكداری داعشیش كوژران لە وەڵامی ئەو هێرشەدا.

‎هەر بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لە هێرشەكەی داعش بۆ سەر گوندێكی دیالە پۆلیسێكی فیدراڵی كوژراوە و 11 كەسی دیکەش برینداربوون کە شەشیان ئەندامی یەک خێزانن.

لە ئەنجامی هێرشەكانی دیكەش لە سنووری شارۆچکەکانی خاڵس و سەلام بەهۆیانەوە چوار كەس برینداربوون و سێ کەسیش کوژران. لە وەڵامی هێزە ئەمنییەكانیش چەكدارێكی داعش كوژراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سەدر مكوڕ بێت لەسەر بوونە ئۆپۆزسیۆن پارتی و سوننییەكان لە حكومەت بەشداردەبن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، موقتەدا سەدر پەیامەكەی بە دوو ئامانج بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “پارتی و سوننییەكان…
Total
0
Share