ئەمشەو سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کۆتاییدێت

کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەو کۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق دێت کە ماوەی یەک مانگە دەستیپێکردووە.

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەو کۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێم دەهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات لەبەردەممان، بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە هەرێم و ناوچە کورستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، دواجار توانرا ئەم پرۆسە گەورە وگرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.

پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو، کە قۆناغی یەکەمی لە 15 ی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، قۆناغی دووەم لە 20-21 ی مانگی رابردوو و قۆناغی سێیەم و کۆتاییش لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

“ئیسكۆبارەكەی عێراق” لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، هێزێكی…
Total
0
Share