بایدن بۆ ئەردۆغان: دامەزراوەی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ گرنگن

كۆشكی سپی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە ڕۆما کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بایدن جەختیكردووەتەوە لە درێژەدان بە “پەیوەندیی بنیادنەرانە لەنێوان ئەمریكا و تورکیا و فراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بەشێوەیەكی كارا”.

سەرۆكی ئەمریكا پێزانینی دەربڕیوە لەپای بەشداریكردنی توركیا بۆ ماوەی دوو دەیە لە چالاكییەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان و جەختیكردووەتەوە لە هاوبەشیی توركیا و ئەمریكا لە بواری بەرگریدا، لەهەمانكاتدا نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی بەدەستخستنی سیستمی ئێس 400ـی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە گەیاندووە بە ئەردۆغان”.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “هەردوو سەرۆك، پرۆسەی سیاسیی سوریا و گەیاندنی هاوكاری بە ئەفغانییەكان و هەڵبژاردن لە لیبیا و بارودۆخی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی باشووری قەوقازیان تاوتوێکردووە”.

لە كۆبوونەوەكەی هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و توركیادا، جۆ بایدن جەختیكردووەتەوە لە “گرنگیی بوونی دامەزراوەی دیموکراسیی بەهێز لە توركیا، ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا” وەك ڕاگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی ئاشكرایكردووە.

دیدارەكەی هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و توركیا دوای ئەوە دێت كە پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە بەمدواییانە بە گرژیدا تێپەڕین، هۆكارەكەشی ناكۆكیی نێوانیانە لەبارەی سوریا و كڕینی سیستمی ئێس 400ـی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە، هەروەها پرسی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا كە ئەمریكا لێینیگەرانە.

بابەتی پێشتر

کێ دەبێتە کریستیانۆی نوێ؟ ڤینیسیۆز بەخێرهاتنی دەکات بۆ مەدرید

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بە حەوت پێکراو و دوو گومانلێکراوەوە یاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share