مەسجدی: ئێمە دەست لە كاروباری عێراق وەرنادەین و خۆیان داوادەكەن

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد دەڵێت، “ئێران دەست لە كاروباری پارتە سیاسییەكانی عێراق وەرنادات، بەڵكو ئەوە خۆیانن داوای ڕاوێژ لە ئێران دەكەن.”

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ئەمڕۆ هەینی 25ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، لە سەردانەكەی ئەمدواییەیدا بۆ بەغداد لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و بەرپرسانی تردا كۆبووەتەوە و ئامانج لەو سەردانە بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات بووە.”

وتیشی، “جموجۆڵەكانی ئێران و سەردانی كاربەدەستەكانی بۆ عێراق، لەچوارچێوەی بەهێزكردنی حكومەتی عێراق و هاندانی حزب و لایەنە سیاسییەكانە بۆ یەكڕیزی، نەك دەستوەردان.”

باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ڕاشیگەیاند، “ئێران دەست لە كاروباری ناوخۆی حزب و لایەنەكانی عێراق وەرنادات، بەڵكو خۆیان پێیان باشە ڕاوێژ بە ئێران بكەن.”

بابەتی پێشتر

هادی عامری: قاسم سلێمانی لە پێناو عێراق-دا خۆی بەخت كرد

بابەتی دواتر

فەیسبووك ئەپڵ بە دزی و سیخوڕیكردن تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share