کێ دەبێتە کریستیانۆی نوێ؟ ڤینیسیۆز بەخێرهاتنی دەکات بۆ مەدرید

ئەستێرەی هەڵکشاوی بەرازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڤینیسیۆز جونیۆر پێیوایە کیلیان مباپێی فەرەنسی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەبێتە باشترینی سەردەمی نوێ.

لە چاوپێکەوتنێکدا، “ڤینی” بە ” TNT Sports”ی ڕاگەیاندووە، “هەموومان حەزدەکەین لەگەڵ کیلیان مباپێ یاریبکەین، یاریزانێکی مەزنە، وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، ئەو نەوەی نوێی ئەفسانەی تۆپی پێیە، بۆ چەندین ساڵ لەترۆپکی تواناکانی و لوتکەی تۆپی پێدا دەمێنێتەوە”.

هەروەها دەڵێت، “با لەوە زیاتر باسی یاریزانی یانەکانی دیکە نەکەین، من لەئێستادا هاوشانی چەندین یاریزانی گەورەی وەک کەریم بنزیمە، ڕۆدریگۆ، ئیدین هازارد، مارکۆ ئاسینسیۆ یاریدەکەم، کە لە ئاستی باڵادان و بەختەوەرم بە یاریکردن لەگەڵیاندا”.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیانکردووە، لە هاوینی 2022 یانەی شاهانەی مەدرید بە زیاتر لە 100 ملیۆن یورۆ کیلیان مباپێ دەگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

بابەتی پێشتر

هاری کەین .. لە وەرزی ڕابردوو بۆ ئەم وەرزە وێران بووە

بابەتی دواتر

بایدن بۆ ئەردۆغان: دامەزراوەی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ گرنگن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی پێکانی هەیە

لەدواین یاریی ئینتەرمەیامی مێسی نەیتوانی یەک تایم تەواو بکات و بەهۆی پێکانەوە یاریگاى جێهێشت. هەرچەندە مێسی لە سەرەتای…
Total
0
Share