بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانیش لە بەیانیی ئەمڕۆوە باران بارین دەوەستێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشکرایکرد، بڕی باران بارینی دوێنێ شەممە بەمجۆرەبووە، ” هەولێر 2.6 ملم، پیرمام 56.3 ملم، سلێمانی7 ملم، دهۆک دڵۆپ، زاخۆ 0.4 ملم، شەمامک 0.8 ملم، خانقین دڵۆپ، ئامێدی یەک ملم، بازیان 1.2 ملم، دوکان 7 ملم، حاج ئۆمەران 13، هەڵشۆ 11.4، کانی ماسی 0.6، خەبات 3.4، سۆران 0.2، پێنجوێن 0.8، ماوەت 0.4، قەلادزێ 18.4، باتوفە 0.4، سمێلان 0.6، چۆمان 7.4 و ڕانیە 0.8 ملم باران باریوە”.
پێشبینییەکانی 24 کاتژمێری داهاتووی کەشناسی بەوجۆرەیە کە لەبەیانیی ئەمڕۆوە باران بارین نامێنێت و پلەکانی گەرماش تاڕادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە، خێرایی با 40 کم/کاتژمێر دەبێت.