یو ئێن مۆڵەتی گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆچبەرانی بیلاڕوسیا وەرگرتووە

کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مۆڵەتیان ‏وەرگرتووە بۆ دروستکردنی کامپێک لە نزیک سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، تا ‏هاوکاری بگەیەندرێتە کۆچبەران.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا ‏UNHCR‏ ئاشکرایکردووە، “لە دوای وەرگرتنی مۆڵەتەکە، ‏هاوکارییە مرۆییەکان دەگەیەندرێتە کۆچبەران لەسەر سنوور، کە زیاتر لە دوو هەزار ‏کۆچبەرن و لەناویاندا سەدان منداڵ بوونی هەیە”.‏

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هاوکارییەکانی یو ئێن، لەوانە بەتانی و پاڵتۆ و ‏دەستکێش و پێڵاو، بەتایبەت بۆ منداڵان بگاتە دەستی کۆچبەران، کە بە هاوکاریی مانگی ‏سووری بیلاڕوسیا دابەشدەکرێت.‏

نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئەوەدایە کۆچبەران بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە تا ‏گەیاندنی هاوکاری پێیان ئاسانتربێت، چونکە ئێستا کۆچبەران بەسەر سنوورەکەدا ‏دابەشبوون و لەناوچەیەکی دوورەدەستن، کە تەنها سەربازان دەتوانن بگەنە ئەوشوێنە.‏

تیمەکەی یو ئێن لەسەر سنوور لێکۆڵینەوەش دەکات لەسەر دۆخی ژیانی کۆچبەران، ‏چونکە وەک خۆی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە لەناو کۆچبەراندا خەڵکانێکی زۆر ‏هەبن، بەڵگەی پێویستیان پێیە بۆ جێهێشتنی وڵات، لەگەڵ ئەوەش هاوکاریی کۆچبەران ‏دەکرێت، بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، یان داوای مافی پەنابەری لە بیلاڕوسیا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: ڕەنگە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئـ.ـێران ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی…
Total
0
Share