پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەسرور بارزانی تا دێگەڵە سەرۆكی حكومەتی هەرێمە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی دەیەوێت زۆرینەی پەرلەمانی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پەیڕەوبكات ئەوا ” مەسرور بارزانی تا دێگەڵە سەرۆكی حكومەتی هەرێمە”.

شیرین یونس، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یەكێتی داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكات و لەگەڵ پەیڕەوكردنی فرەبازنەییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت “بەبێ سەرۆكی پەرلەمان ناتوانرێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و ئەگەر هەر هەنگاوێكی دیكە بەدەر لەوە بنرێت پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە”.

شیرین یونس وتی، “ئەگەر پارتی دەیەوێت زۆرینەی پەرلەمانی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پەیڕەوبكات ئەوا مەسرور بازرانی تا دێگەڵە سەرۆكی حكومەتی هەرێمە و لە دێگەڵەوە هاوڵاتییەكی ئاسایی ئەم هەرێمەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
Total
0
Share