واشنتن: تاران زۆر نزیكبووەتەوە لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وتووێژەكانی دەوحە شكستیهێنا لە گەیشتنە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

ڕۆبەرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران شكستهێنانی گەڕی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ڕاگەیاند كە لە دەوحە بۆ گەیشتنە ئەنجامێك دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەچوو.

وتیشی، گەیشتووەتە ئەنجامێك كە ئێران نایەوێت ڕێككەوتنی ئەتۆمی زیندووبكاتەوە، سوورە لەسەر داواكارییەكانی لە دەرەوەی ڕێككەوتنەكە.

مالی ئەوەشی خستەڕوو، بە كردەیی ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نزیكبووەتەوە، لەگەڵ خێراكردنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەم ماوەیەی دوایدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی: دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی میدیاوە درز بخاتە ناو یەکێتی و ئاسایشی گەلەکەمانەوە

موجتەبا خامنەیی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی خۆڕاگریمان پتەوتر دەکات، یەکگرتوویی گەلی ئێـ.ـرانە. مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕابەری باڵای ئـ.ـێران ڕاگەیەندراوێکی لە تۆڕی…
Total
0
Share