گۆڕانکاری لە حکومەتی ئیمارات دەکرێت

ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات

محەمەد راشد ئال مەکتوم جێگری سەرۆکی ئیمارات پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی راگەیاند.

محەمەد راشد ئال مەکتوم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی راوێژ لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات پێکهێنانی حکومەتی نوێ رادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد ئال مەکتوم وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بەرگری دەستبەکاردەبێت، شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نهیان وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە بەردەوام دەبێت لە کارکردن.

جێی ئاماژەیە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە ئەمە دووەمین گۆڕانکارییە لە حکومەتی ئیمارات ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

له‌ ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى ‏گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن…
Total
0
Share