کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەوپێیەش لە کەرکوک زۆرترین بڕی باران باریوە کە 1.6 ملم بووە.

بەپێی ئەو بڕەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە 12 کاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی 0.5 ملم باران باریوە، لە چەمچەماڵ 1.2 ملم، بازیان 1.6 ملم، هەڵشۆ 0.4 ملم، مەیدان 0.8 ملم، دهۆک دڵۆپ دڵۆپ، زاخۆ 0.6 ملم، ئامێدى 1.0 ملم، باتوفە 1.2 ملم، کانى ماسى 1.0 ملم، مێرگە سۆر 0.2، ماوەت 0.8 ملم باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بۆ ئەمشەو بارانبارین و نمەباران و هەورە تریشقە بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامبێت بەتایبەت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات (سلێمانى و هەڵەبجە و دەوروبەرى) و باکوورى ڕۆژهەڵات (ناوچەکانى ڕاپەڕین) و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان و باکوورى هەرێم و نمەباران و هەورە تریشقە لە ناوەڕاستى هەرێم هەبێت.

بابەتی پێشتر

بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ئەمریکا بەرنامەی درۆنەكانی ئێرانی سزادا

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەوانەی کۆنمرەیان 99 بەرەوسەرە لە پزیشکیی گشتی وەردەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share