بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ئەمریکا بەرنامەی درۆنەكانی ئێرانی سزادا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی سزای بەسەر بەرنامەی درۆنەکانی ئێراندا سەپاند، ئەمە لەکاتێکدایە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ ئاشکرایکرد لە کۆتایی مانگی داهاتوودا دەگەرێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا.

وەزارەتی گەنجینای ئەمریکا لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، چوار کۆمپانیا و کەسایەتیی ئێرانییان کردووەتە ئامانج لە سزاکانی ئەمجارەیاندا و لەناویشیاندا سەرکردە باڵاکانی ئێرانی تێدایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانە پاڵپشتیی بەرنامەی دروستکردنی درۆنەکانی ئێران دەکەن، کە فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران و گروپەکانی سەربەوان بەکاریدەهێنن بۆ دژایەتیکردنی ئەمریکا.

واشنتن ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێران ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لەناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و بووەتە مەترسی بۆسەر ئاشتی و سەقامگیریی وڵاتان، سەرەڕای ئەوەش بۆ کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا بەکاریدەهێنێت”.

ڕاشیگەیاندووە، هەریەکە لە حزبوڵای لوبنانی، بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و حوسییەکانی یەمەن لەو درۆنانە سودمەندبوون و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پێیاندراوە.

وۆڵی ئەدیامۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا گەیشتووەتە ئەوەی ئێران بەرپرسیارە لە هێرشە نابەرپرسیارانەکانی ناوچەکە.

یەکێک لەو سەرکردانەی سوپای پاسداران کە سزاکە گرتوویەتییەوە ژەنەراڵ سەعید ئاغاجانییە کە سەرکردایەتیی فەرماندەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەکات و عەبدوڵا میحرابی کە سەرکردەیەکی دیاری دیکەی سوپای پاسدارانە لەلیستی سزاکەدایە.

دەڵێت، “فەرماندەیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لەژێر فەرماندەیی عەمید سەعید ئاغاجانی، هێرشەکەی 29ی تەمموزی ئەمساڵی دژی کەشتیی بازرگانیی مێرسەر سترییت لە نزیک عومان ئەنجامداوە کە بووە هۆی کوژرانی دوو لە ئەندامانی تیمەکەی”.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، “هەروەها ئاغاجانی لە پشت هێرشەکەی پاڵاوگەکانی نەوتی سعودیە بووە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ساڵی 2019دا ئەنجامدرا”.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە و تەندروستیی باش نییە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share