پۆلیسی بابل ڕەتیدەكاتەوە كوژران و برینداربوونی سێ كەسەكە تیرۆری سیاسی بن

لە بابل دوو كەس كوژران و كەسێك برینداربوو، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن، “هۆكارەكەی سیاسییە و قوربانییەكان كەسوكاری چالاكوانێكی سیاسین”، پۆلیسی بابل ڕەتیدەكاتەوە و زانیاری لەبارەی ڕووداوەكەوە بۆ “ئێستا” دەخاتەڕوو.

عەمید- عادل حوسەینی، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی بابل لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە و باس لە كوشتنی كەسوكاری چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان دەكات بەهۆی ئەوەی كەسی چالاكوانەكەن، دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە كە لە شارۆچكەی قاسم لە باشووری پارێزگای بابل، ڕووداوێكی كوشتن ڕوویداوە و هۆكارەكەی سیاسییە و قوربانییەكان كەسوكاری چالاكوانێكی سیاسین.

لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی بابل وتی، “ناكۆكی لەسەر وەرەسە هەبووە و چەند كەسێكی بنەماڵەیەك بەشەڕهاتوون، لە ئەنجامدا دوو كەس كوژراون و كەسێكی تر برینداربووە”.

عەمید- عادل حوسەینی جەختیكردەوە كە “ڕووداوەكە سیاسی نەبووە، تەنها ناكۆكیی نێوان ئەندامانی بنەماڵەكە بووەتەهۆی كوژراون و برینداربوونی ئەو سێ كەسە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە: یەکەم بارانی پاییز مەترسیدارە

بابەتی دواتر

سەدر بارەگاكانی سەرایا سەلامی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share